داگیرکەرانی سەهیۆنی هەڵیانکوتایە سەر موغەیر: ژمارەیەکی زۆر کەس دەستبەسەر کران
داگیرکەرانی سەهیۆنی لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەرەبەیاندا هەڵیانکوتایە سەر گوندی موغەیر لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ڕامەڵڵا و ژمارەیەکی زۆر لە فەلەستینییەکانیان دەستبەسەر کرد و دەروازەکانی گوندەکەیان داخست.
گوندی موغەیر لە باکوری ڕۆژهەڵاتی ڕامەڵڵا، شوێنی هەڵمەتێکی بەرفراوانی داگیرکەرانی سەهیۆنی لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەیانیدا بوو.
سەرچاوە ناوخۆییەکان باس لەوە دەکەن کە یەکەیەکی گەورەی سەربازی لە چەند خاڵێکەوە چوونەتە ناو گوندەکەوە، لەگەڵ زرێپۆش و سەربازی پیادە دەوریەی گەڕەکەکانیان داوە.
مەرزوق ئەبو نەعیم، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی گوندەکە ڕایگەیاند، لە کاتی هەڵمەتەکەدا گەنجانێکی زۆر بە دیل گیراون و هێشتا ناسنامە و ژمارەیان دیاری نەکراوە. باس لەوە کرا کە سەربازەکان دەستیان بەسەر باڵەخانەیەکی سەر بە فەلەستینی ڕائد ئەبو عەلییەدا گرتووە و دوای ئەوەی خێزانەکەی بە زۆر دەرچوون، وەک خاڵی چاودێری بەکاریان هێناوە.
هەروەها داگیرکەران دەروازەی ڕۆژئاوای گوندەکەیان بە تەواوی داخست و ڕێگرییان لە چوونە ژوورەوە و دەرچوون لە خەڵکی مەدەنی کرد. لە ئەنجامدا خوێندکاران نەیانتوانی بچنە قوتابخانە و زانکۆکانیان.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە هەرێمی داغستانی وڵاتی رووسیا لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتێرێک ٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی غەززە منداڵێکی فەلەستینی بریندار بوو.
لە ئەنجامی هێرشەکانی داگیرکەر بۆ سەر قەزای جودەیرا لە باکووری ڕۆژئاوای قودس ٢ منداڵی فەلەستینی شەهید بوون.
ئەمجەد ئەلشەوا، سەرۆکی تۆڕی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی غەززە ڕایگەیاند، دانیشتوانی کەرتی غەززە پێویستیان بە ٣٠٠ هەزار خێمە و جلوبەرگی زستانە هەیە.